بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار دەدرێت بەو کەسەی زانیاری ئاشکرا بکات لەسەر سەرکردەیەکی حزبوڵای عیراق

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا رایدەگەیەنێت" بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە هەر کەسێک زانیاری لەسەر سەرکردەیەکی باڵای حزبولای عێراقی ئاشکرابکات".

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند" بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار دەدات بەو کەسەی زانیاری لەسەر محەمەد کەوسەرانی، سەرکردەی حزبوڵای عیراق ئاشکرا بکات، چونکە کەوسەرانی یەکێکە لەو کەسانەی هاوکاری قاسم سولەیمانی،فەرماندی پێشووی فەیلەقی قودسی کردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو سەرکردەیە بەشدار بووە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لەگەڵ ئەو گروپانەی کە لە دەرەوەی حکومەتی عیراق کاردەکەن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٣ەوە واشنتن کەوسەرانی خستە لیستی تیرۆرەوە، بەهۆی ئەوەی هاوکاری گروپە چەکدارەکان دەکات لە عێراق بۆ گواستنەوەی بکوژەکان لە عیراقەوە بۆ سوریا بۆ هاوکاری هێزەکانی حکومەتی سوریا.

 

 


AM:11:09:11/04/2020