ژنە ڕیشنەكەی نەمسا یەكەمە

دوای پێشكەشكردنی گۆرانی (لایك ئەفۆنێكس رایس)، كۆنشیتا فرست كە بە ژنە ڕیشنەكەی نەمسا ناسراوە، دەبێتە براوەی كێبڕكێی یۆرۆفیگن میوزك.
یۆرۆفیگن میوزك یەكێكە لەبەناوبانگترین كێبڕكێ میوزیكییەكانی ئەوروپا و، ئاهەنگەكەی ئەمساڵ لە 45 وڵاتی جیهانەوە زیاتر لە 180 ملیۆن كەس بینەری بوون.
كۆنشیتا فرست چەند ساڵێك بەر لە ئێستا ڕەگەزی خۆی لە نێرەوە بۆ مێ گۆڕیوە، بەڵام پارێزگاری لە ڕیش و سمێڵی كردووە، بەمەش بە ژنە ڕیشنەكەی نەمسا ناسراوە.
ئەو گۆرانییەی كە ئەو ئەستێرە 25  ساڵە نەمساییە پێشكەشی كرد، جەماوەری ئامادەبووی ئاهەنگەكە و بینەرانی سەرسام كرد، دوای بردنەوەی نازناوەكەش كۆنشیتا فرست خۆشحاڵی خۆی بەو سەركەوتنە دەربڕی، چونكە ئەمە بە یەكەم سەركەوتنی ئەستێرەیەكی وڵاتی نەمسا دادەنرێت 1966وە.
بەشداری كردنی كۆنشیتا فرست لەو پێشبڕكێییەدا هەرایەكی گەورەی نایەوە و چەندین حكومەت هەوڵیاندا كە ڕێگری لە بەشداری كردنی بكەن بەو پێیەی كەسێكە كە ڕەگەزی خۆی لە نێرەوە گۆڕیوە بۆ مێ.  

گوێ لە گۆرانیەکە بگرە

PM:03:44:11/05/2014