" هیچ وادەیەک دیار نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران "

هەرچەندە دە رۆژ تێپەڕیووە بەسەر دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ی ٢٠٢٠ کە وەک نەرێتێکی هەموو ٥ ی مانگی تازە دابەشدەکرا، بەڵام هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە دانەنراوە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ' سپی " کەوتووە تا ئێستا هیچ وادەیەک دەستنیشان نەکراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ ی ٢٠٢٠.

 

ئەمرۆش ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لە رێگای ئۆنالاینەوە کۆبوونەوەی خۆی سازکرد، بەلآم هیچ ئاماژەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچەو کێشە داراییەکان نەکراوە، لەراگەیاندنی حکومەتی هەرێم لە بارەی بواری داراییەوە بەس هێندە هاتووە "لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزیری ھەرێم بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بۆ ئامادەکاریی ناردنی شاندێکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان بەمەبەستی بەدواداچوونی ماف وشایستەکانی ھەرێمی کوردستان ویەکخستنی ھەوڵەکان بۆ ڕووبەڕوبونەوەی قەیرانی کۆرۆنا و قەیرانی بارودۆخی دارایی لە عێراق وھەرێمی کوردستانیش".

 

هەندێک ناوەدنی دارایی و پسپۆری ئەو بوارە، ئەوە ئاشکرا دەکەن کە حکومەتی هەرێم زۆر قورسە بتوانێت ٣٠ رۆژ جارێک مووچە بدات و هەربۆیە پێشبینی دەکرێت وەک سەردەمی قەیرانی دارایی ٢٠١٤دا حکومەتی هەرێم بە مانگ و نیوێک زیاتر مووچەیەک بدات.



PM:06:34:15/04/2020