ناوچەی گەرمیان تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای تیا تۆمار نەکراوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبووی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار نەکراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند " پشکنینیان بۆ ١،٧٠٠ کەسی گومنالێکراوی سنورەکە ئەنجام داوە، سەرجەمیان نێگەتیڤ دەرچووە، واتە هیچیان تووشی کۆرۆنا نەبوون".

 

گەرمیان کە ناوچەیەکی فراوانە و سنورێکی فراوانیشی لەگەڵ ئێران و عێراق هەیە، تاقە ناوچەیە کە کۆرۆنای تێدا تۆمار نەکراوە.

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٣٢) تووشبوون، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (١٩٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.



PM:11:16:15/04/2020