سبەی پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ و سبەی هەینی رۆژێکی هەتاوی خۆشدەبن و، سبەی هەینی پلەی گەرمای سەرجەم شارەکانی باشووری کوردستان ٢ پلە بەرزدەبنەوە.

 

کەشناسی رایگەیاند پلەی گەرمای کەرکوک کە گەرمترین دەبێت ٢٨ پلە دەبێت، هەولێر ٢٥ پلەو، لە سلێمانی و دهۆک ٢٥ پلە دەبێت.

 

تا ئێستا رایەکی زانستی لەسەر  کۆرۆنا هەیە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاریگەری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کەم دەبێتەوە.



AM:11:01:16/04/2020