ڤیدیۆ.. هەڤاڵ ئەبوبەکر: باردۆخی ژیانی خەڵک لەمە زیاتر هەڵناگرێت

هەڤاڵ ئەبوبەکر لەسەر باری ژیانی خەڵک هۆشداری دەدات بە حکومەت و دەڵێت " چیتر ژیانی خەڵک لەمە زیاتر هەڵنگارێت و ئەنجومەنی وەزیران دەستیان بەستووین".

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دۆخی خەڵک خراپەو تەحەمول ناکرێت و دەشڵێت" ئەنجومەنی وەزیران دەستیان بەستووین، لە ٢٢ی شوباتەوە داوامان لە حکومەت کردووە لەبارەی کرێکانەوە، هەروەها گاز بۆ مولیدەکان، نرخی ئاو و کارەبا، تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران هیچیان نەکردووە".

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت" ئومێد دەکەم زوو بڕیار بدات، چوونکە زۆر درەنگە، نە ئەو پارەیەی لە دەوڵەمەندەکانیان کۆکردۆتەوە گەیشتووە بە ئێمە، نە ئەوەی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە هاتووە، نە ئەوەی لە بانکی ناوەندی عێراقەوە هاتووە، نە ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە هاتووە، نە ئەوەی بڕیار بوو یارمەتی ئەو ماڵە کەم دەرامەتانە بدرێن خۆراکیان بۆیان بکڕدرێت، کاتەکە زۆر زۆر درەنگە".

هەڤاڵ ئەبوبەکر، دەڵێت" ئەوان دەستی ئێمەیان بەستووە، کە هیچ کۆمەک و پشتگیریەک کۆبکەینەوە، هەموویان بردۆتە ئەنجومەنی وەزیران".

ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە زوو بێنە سەر خەت و بڕیار لەسەر ئەو پرسانە بدەن.

 


PM:12:03:16/04/2020