رووداو: كۆسرەت رەسوڵ دەستلەكاردەكێشێتەوە

‌كۆسرەت رەسوڵ
ماڵپەڕی رووداو بڵاویكردەوە كە كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەستبەرداری پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێت ‌و لە دوایین كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش باس لەو بابەتە كراوە.

 بەپێی زانیارییەكان كۆسرەت رەسوڵ رازیبووە دەستبەرداری ئەو پۆستەی ببێ و لە كارە حیزبییەكەی وەك جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی بەردەوام بێ.

لەنێوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دوای تاوتوێكردنی بابەتەكە باس لە كاندیدكردنی هەریەكە لە بەرهەم ساڵح و عەدنان موفتی دەكرێت بۆ ئەو پۆستە.



PM:02:58:12/05/2014