یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرا

پێشبینی دەكرێت رۆژی هەینی داهاتوو ٢٤ نیسان یەكەم رۆژی رەمەزان بێت لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەكان.

 

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە" هەروەك ساڵانی رابردوو، لیژنەی بینینی مانگ لە ٢٢ی نیسان دادەنیشێت و چاودێری بینینی مانگ دەكات، ئەگەر ئەو ئێوارەیە مانگ بیندرا ئەوا رۆژی ٢٣ی مانگ دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، بەڵام ئەگەر مانگ نەبیندرا ئەوا رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵانە لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی رەمەزان كۆدەبێـەوە.



 

 


PM:01:53:18/04/2020