پێشبینییەکانی کەشو هەوای یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ئاسمانی هەرێم هەور بێت.
 
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، کە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای سلێمانی و هەولێر تۆمار دەکرێت کە ٢٤ پلە دەبێت، هاوکات لە شاری دهۆک ١٨ پلە دەبێت و ئاسمانی هەرێم لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەوتەی شارەزایان بڕیارە ڕۆژی هەینی داهاتوو ٢٤ی نیسان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت.

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.




PM:05:37:18/04/2020