ئەمڕۆ لە بەردەم قایمقامیەتی سلێمانی گردبوونەوەیەک بەڕێوە دەچێت

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ لەبەردەم قایمقامیەتی سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزای لە لایەن شۆفێیری پاسەکانی سلێمانی بەڕێوە بچێت.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە لە ناوچەی پیشەسازی پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، لە گردبوونەوەکەدا داوایانکرد کە دوکان و بازاڕ و پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دوکانی فیتەری دەکەن.

 

هاوکات هەردوێنێ کە هەر لە ناوچەى پیشەسازى شارى هەولێر بە ئامادەبوونى هەزاران کاسبکار و دوکاندار گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و لە گردبونەوەکەدا داوای ئەوەیانکرد رێگەیان پێبدرێت بە پێى رێکارەکانى رووبەرووبوونەوەى کۆرۆنا دوکانەکانیان بکەنەوە.

 


AM:09:51:19/04/2020