وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك هەلی كاری بۆ دەرچووانی بەشی كشتوكاڵ لە سلێمانی راگەیاند.

 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" وەك پێشتر بەڵێنمان دابو كە هەوڵدەدەین بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری لە كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەییەكان".

بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەتمان و كۆمپانیای ئێرلی فیوچەرە، بەرهەمی جوتیارانمان لە كۆگاكان هەڵدەگرن و پێویستیشە دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری بخەنە سەركار

ئەوەشی خستووەتەڕوو" كۆگاكانی گردەبۆر لە پارێزگای سلێمانی موڵكی وەزارەتمانە و بەكرێ داومانەتە كەرتی تایبەت، بەپێی ئەو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەتمان و كۆمپانیای ئێرلی فیوچەرە، بەرهەمی جوتیارانمان لە كۆگاكان هەڵدەگرن و پێویستیشە دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری بخەنە سەركار، لەماوەی هەشت مانگدا (400) دەرچوی كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەیی كشتوكاڵی دەخرێتە سەركار، لەئێستادا قۆناغی یەكەم رادەگەیەنین بە رەخساندنی (50) هەلی كار بۆ دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بۆ ئەوەی لە كۆگاكانی گردەبۆر بخرێنە سەركار".

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم راشیگەیاندوە" داوا لە دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بە هەمو بەشەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین كە سیڤی خۆیان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن، بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندی بكەن بەم ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە. لەڕێگەی ئەم راگەیاندراوە دڵنیایی دەدەینە دەرچوانی كۆلێژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری، كە هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ رەخساندنی هەلی كار لە پڕۆژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری، هەروەها لەچوارچێوەی هەمواری یاساكانیش هەوڵی زۆر باش دراوە، بۆیە لە داهاتودا لە پارێزگاكانی تریش لە هەلی كاری تر ئاگادارتان دەكەینەوە."

ئیمەیل [email protected]

ژمارە مۆبایلەكانی

07704472383

07501182383

 


PM:09:02:19/04/2020