دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی: پێشێلكاری لەسەر فۆڕمەكانی 901 و 902 كراوە

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایدەگەیەنێ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە وادەیەكی درەنگدا فۆڕمی ژمارە 901 و 902 واتە دەرئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی رادەستی لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنەكان كردوەو دوای وردبینی ورد لەسەر ئەو فۆڕمانەو ئەنجامەكانی دەركەوتوە بەسەدان پێشێلكاری لەسەر ئەو فۆڕمانە كراون و راستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر دەنگەكانی یەكێتی هەبووە

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتتمانیی كوردستان راگەیەنراوێكیدا رایگەیاند:
لەكاتێكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە وادەیەكی درەنگدا فۆڕمی ژمارە 901 و 902 واتە دەرئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی رادەستی لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنەكان كرد دوای وردبینی ورد لەسەر ئەو فۆڕمانەو ئەنجامەكانی، دەركەوت بەسەدان پێشێلكاری لەسەر ئەو فۆڕمانە كراون كە ڕاستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر دەنگەكانی یەكێتی هەبووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: سەرەڕای تۆمار كردنی سكاڵامان لەسەر ئەو هەموو پێشێلكارییانە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە ئەو هەموو خروقاتانە لەلایەن دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتییەوە ئاشكرا كراون.





PM:05:35:12/05/2014