لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ڕۆژی هەینی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە".
لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سبەینێ پێنج شەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ کۆتا رۆژی مانگی شەعبانە و رۆژی هەینی یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزانە".
هاوكات له بهغدا، دیوانی وهقفی سوننه له عێراق ئاماژەی بەوەکرد" ڕۆژی ههینی یهكهم رۆژی مانگی رهمهزانه و لیژنهی باڵای بینینی مانگ نهیتوانیوه مانگ ببینێت".
مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا و ماوەیەکە دەرگای مزگەوتەکان داخراون، ئەمڕۆش حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دەرگای مزگەوتەکان و کڵیساکان ناکرێنەوە.