وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر پڕۆژەی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی رایده‌گه‌یه‌نێت" خوێندن لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی نا ئیلزامییە و بابه‌ته‌كانی بۆ تاقیکردنەوە داواکراو نیە".

زوهێر محەمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌" خوێندن لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی پاڵپشتیکار و نائیلزامییە، بەواتای ئەو بابەتانە بۆ تاقیکردنەوە داواکراو نیە، بەڵام پێویستە بەکاربهێنرێت و دەبێت ئیدارەی قوتابخانە هەماهەنگی بکات لەوەی بەگوێرەی خشتەیەک بۆ قوتابیانی چاودێریان بکات بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند بینەری وانەکان دەبن". 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئیدارەی قوتابخانە سەرپەرشتی هەماهەنگی دەکات لە نێوان مامۆستایان و قوتابیان، مامۆستایانیش پاش ئەوەی قوتابیانی وانەکە دەبینن، دەتوانێت پەیامی هەبێت بۆ قوتابیان و ئەگەر قوتابی یان خوێندکار پرسیاریان هەبوو، دەکرێت وەڵامیان بداتەوە. 

 

بنەما سەرەکیەکان بۆ خوێندن لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی: 

یەکەم: خوێندن لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی پاڵپشتیکار و نا ئیلزامییە، بەواتای ئەو بابەتانە بۆ تاقیکردنەوە داواکراو نیە، بەڵام پێویستە بەکاربهێنرێت و دەبێت ئیدارەی قوتابخانە هەماهەنگی بکات لەوەی بە گوێرەی خشتەیەک بۆ قوتابیانی چاودێریان بکات بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند بینەری وانەکان دەبن . 

دوەم: ئیدارەی قوتابخانە سەرپەرشتی هەماهەنگی دەکات لە نێوان مامۆستایان و قوتابیان، وە مامۆستایانی بەڕێز پاش ئەوەی قوتابیانی وانەکە دەبینن، دەتوانێت پەیامی هەبێت بۆ قوتابیان و ئەگەر قوتابی یان خوێندکار پرسیاریان هەبوو دەکرێت وەڵامیان بداتەوە. 

سێیەم: ستافی کارگێری لە قوتابخانە و ئێمەش لە سەرپەرشتیاریکردنی پرۆژەکە، ئاگاداری رادەی بەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی دەبین، ئەگەر قوتابخانەیەک وەک پێویست بەکاری نەهێنابوو ئاگادار دەکرێتەوە و بەدواداچون بۆ هۆکارەکەی دەکرێت. 

چوارەم: دەتوانن سوود لەو ڤیدیۆ فێرکارییە وەربگرن کە بڵاویدەکەینەوە بە زوترین کات، وێڕای ئەوەی بەرنامەکە زۆر سادەو ساکار دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانن بەکاری بهێنن. 

پێنجەم: رۆژانە ڤیدیۆی نوێ زیاد دەکرێت بۆ گشت قۆناغەکان، ئەوەی ئێستا هەیە وەک سەرەتا دانراوە، ڤیدیۆی پێویست بۆ هەموو وانە پێویستەکان دەبێت، بە هەموو زمانەکان. 

شەشەم: مامۆستای وانەبێژ لە پرۆژەکە داخڵ دەبن. 

حەوتەم: وشەی تێپەر یان کۆدەکان لە ڕێگای گروپی ڤایبەر یان تلیگرام یان واتس ئاپ یان مەسنجەر یان تەلەفۆن و نامەی مۆبایل دەدرێت بە قوتابی و خوێندکار یان دایباب، ناکرێت هیچ قوتابخانەیەک کۆدی قوتابیان لە پەیج یان ئەکاونتی قوتابخانە یان شەخسی دابنێت یان بڵاوی بکاتەوە.



PM:08:43:25/04/2020