یاریزانێکی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید نهێنییەک دەدرکێنێت و باس لە کاتی وازهێنانی زیدان دەکات لە یانەی ریاڵ مەدرید .
زیدان لە ساڵی ٢٠٠٦ کۆتا یاری خۆی بە درێسی یانەی ریاڵ مەدریدەوە ئەنجامداو لە یاری دژی ڤیاڕیاڵ ماڵئاوایی کرد.
سیسینیۆی بەرازیلی کە ئەوکات بۆ ریاڵ مەدرید یاری دەکرد دەڵێت"له دوایین یاری زیدان زۆر كاریگه‌ر بوو به هه‌مان شێوه‌ش ئێمه ، چونكه ئه‌فسانه بوو ، وازی له یاری كردن هێنا ، بۆیه پێرێز هاته ژووری خۆگۆرینی یاریزانان و پێشوازی له یاریزانان كرد یه‌ك له دوای یه‌ك ".
دەشڵێت" رۆبینیۆ به گاڵته‌وه به پیرێزی وت " زێدان ده‌ڵێت ئگه‌ر گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و به بڕی 60 ملیون یۆرۆ واژوو بكات ئه‌وه واز له یاریكردن ناهێنێت ، پێرێز وه‌ڵامی دایه‌وه وتی " ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وێت ئه‌وه ئێستا لاپه‌ره‌كه‌ی بۆ ده‌هێنم بۆ واژوكردن ، زێدان بۆ چركه‌یه‌ك بیری كرده‌وه ، سه‌یر كرد وتی " نه‌خێر ، ئیتر زیاتری نه‌ده‌ویست ".