کومان بەرشەلۆنە رەتدەکاتەوە

رۆناڵد کومانی راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، یانەی بەرشەلۆنە رەتدەکاتەوەو نایەوێت لە ئێستادا پۆستی ئەو یانەیە وەربگرێت.

لە نوێترین لێدوانیدا کە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردوەتەوە کومان دەڵێت" لە ئێستادا  هیچ پلانێکم نیە ببم بە راهێنەری بەرشەلۆنە بەڵام لە داهاتوو ئەگەری ئەوەی هەیە.

ئەم قسانەی کومان لە دوای ئەوە دێت، یانەی بەرشەلۆنە لە رابردوو هەوڵی گواستنەوەی دا، بەڵام بەهۆی دواخستنی یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ و بۆ ساڵی ٢٠٢١  رەتیکردەوە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی جێبهێڵێت و دەیەوێت دوای یۆرۆ دەست لە هۆڵەندا هەڵبگرێت.


کومان پێشتر یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بووەو خولی یانە پاڵەوانەکانی بۆ بردووەتەوە.




PM:01:27:28/04/2020