تەقینەوەیەك لەعەفرین روویدا (وێنە)

لەناوەندی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان تەقینەوەیەك ڕوویدا، كوژرا و برینداری لێكەوتەوە. 

 

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ  رایگەیاند" ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ شه‌قامی راجۆ و له‌ نزیك وێستگه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی و غاز فرۆشتن بەهۆی تەنکەرێکی بۆمبڕێژکراوەوە روویداوه‌، بەهۆیەوە، زیاتر لە ٢٠ کەس کوژراون و ٤٠ کەسیش بریندار بوون".

 

باسی لەوەشکردووە، ئەوانەی برینداربوون بەشێکی زۆری جەستەیان سووتاوە. ئەوانەیشی گیانیان لەدەستداوە بەشێکی زۆریان بەهۆی سووتانەوە بووە.

 

ئەوە لە كاتێكدایە ماوەی دوو ساڵە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن توركیاو گروپە چەكدارەكانی نزیك لەو وڵاتەوە داگیر كراوە، تا ئێستاش ژمارەیەك تەقینەوە لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێت. 

 




PM:06:39:28/04/2020