وەزارەتی تەندروستی: کەسێکی تر لەهەولێر تووشی کۆرۆنا بوو

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە هەولێر کەسێکی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

 

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندنی دەرئەنجامی نوێ، رایگەیاند" کەسێکی تر لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".

 

تووشبووە نوێکە، ئافرەتێکی تەمەن 25 ساڵە، دانیشتووی گووندی کاولۆكان سەر بە قەزای رواندوز، خێزانی تووشبووێکی پێشووە.( وەزارەتی تەندروستی ).

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٥٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.



PM:01:32:01/05/2020