عێراق.. ٦٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركران

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

 

لە راگەیەندراوێكی ئەو وەزارەتە هاتووە" پشكنین بۆ سێ هەزارو ٣٣٨ كەس پشکنیان بۆ كراوە و دەركەوتووە ٦٨ كەس تووشی كۆرۆنا بوون".

 

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕونیشیکردۆتەوە، لە بەغداد ٣٥ كەس و لە نەجەف یەك كەس و لە بەسرە ١٧ كەس و كەركوك ٧ كەس و میسان ٧ كەس و هەولێر یەك كەس بە پەتاکە تۆمارکراوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: كە یەك تووشبوو لە موسەننا گیانی لە دەست داوە و ٣٩ تووشبووش چاكبوونەتەوە.

 

بەگوێری راگەیەندراوی وەزاەرتەكە كۆی تووشبووانی عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتووەتە دوو هەزار و ١٥٣ كەس و لە نێویدا ٩٤ كەس گیانیانلەدەستداوە و ژمارەی ئەو كەسانەشی چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە یەك هەزار و ٤١٤ كەس. 

 
 



PM:08:28:01/05/2020