بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کەناڵی تەلەڤزیۆنی پەروەردەی لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات بەشێوەیەکی فەرمی پەخشی خۆی دەستپێبکات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵایکردەوە" دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ کاتژمێر ٤:٣٠ خولەک كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی كه گوزارشت له گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كات، په‌خشی خۆی له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردنی نایلسات ده‌ستپێدەکات".
تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردەیە لەدوایی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە دەستیکرد بە پەخشکردنی وانەکان بەشێوازی ئۆنلاین و خوێندکارانی پۆلی یەکی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی دەتوانن لە کەناڵی پەروەردەییەوە بینەری سەرجەم وانەکانی خوێند بن.