هیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ڕزگاریدا نەما

بەرپرسێكی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند" بەهۆی ئەوەی کە هیچ تووشبوویەكی پەتایی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر نەماوە و سەرجەم نەخۆشەکان چارەسەریان وەرگرتووە، ئەمڕۆ نەخۆشخانەکە لە شارەکە داخرا".

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ بژار مووسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە" تەنیا  دوو تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ڕزگاریدا مابوون، ئەوانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر كران و ئێستە هیچ تووشبوویەكی تری تێدا نەماوە و نەخۆشخانەکە لە ئامادەیی دەمێنێتەوە بۆ هەر حاڵەتێكی تر ئەگەر هەبێت". 

ئەمەش لەکاتێکدایە، كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان ٣٨٨ كەس بوون، لەناویاندا پێنج مردن هەیە و ٣٤٣ نەخۆش چاك بوونەتەوە، لە ئێستە ٣٩ نەخۆش لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.
 


PM:01:26:05/05/2020