بەرگری شارستانی: هاوڵاتیانی هەولێر لە مەترسی روودانی لافاو ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر، پێشبینی بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقەی بەهێز هەیە، بەو هۆکارە ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە ئاگایان لە منداڵەكانیان بێت لە هەڵسانی ئاو لەناو سەنتەری شاری هەولێر.


بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ناوی ئەو گەڕەکانە دەخاتەڕوو کە مەترسی لافاویان لێ دەكرێت: تەیراوە، تەعجیل، گڵكەند، شەقامی 60 مەتری و 94 باداوە نزیك مزگەوتی ئیمام عەلی، عارەب كەند و شوقەكانی شەهیدان، شەقامی كەركووك و ناوچەی دەرگا لە شارۆكەی عەنكاوە.


بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو ئاشکرای دەکات تیمەكانی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و هۆشداری دەدات" بۆ هەر رووداوێك راستەوخۆ پێوەندی بكەن بە ژووری چالاكییەكانی بەرگریی شارستانی بە ژمارە 115 یان 125".
 


AM:11:02:06/05/2020