فراکسیۆنی نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران ڕاگەیاند

فراکسیۆنی نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران ڕاگەیاند و دەڵێت" بە هەموو شێوەیەک لە دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتارانین".

 

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە تێیدا هاتووە" داوا دەکەین بڕگەی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران لە دانیشتنی سبەینێ پێنج شەممە لە بەرنامەی کاردا لاببرێت".

 

ئاماژە بەوەشکراوە" فراکسیۆنەکەمان بە هەموو شێوەیەک ئەو بڕگەیە ڕەتدەکاتەوەو دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتارانن، چونکە تاکە چەکی پەرلەمانتار قسەکردن و دەربڕینی ڕاوبۆچوونی خۆیەتی بۆ داکۆکیکردن لە مافی هاوڵاتیان و هەڵماڵینی گەندەڵی، نابێت لە ژێر هیچ پاساوێکدا ئەو مافە لە پەرلەمانتار بسەندرێتەوە".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرسی هەڵگرتنی پارێزبەندی کۆبێتەوە. 



PM:03:27:06/05/2020