وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داوای دەستگیركردنی بكوژی پڵنگێك دەكات

‌وێنەی پڵنگە كوژراوەكە - nna
لەلایەن چەكدارێكەوە لەناوچەی‌ هەڵەبجە پڵنگێكی دەگمەن دەكوژرێت‌و بریكاری‌ وەزارەتی‌ ناوخۆی هەرێمیش داوا دەكات رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو چەكدارە بگیرێتەبەر.
لە چەند ڕۆژی‌ ڕابردودا چەكدارێكی‌ نەناسراو لەپێگەی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ لەتۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ فەیسبوك وێنەی پڵنگێكی‌ جۆری‌ (جاگوار)ی‌ بڵاوكردەوە كە جۆرە پڵنگێكی‌ زۆر دەگمەنە، ئاشكرایكردوە كە لەشاخی‌ باڵامبۆی‌ ناوچەی‌ هەڵەبجە كوشتویەتی‌.
لەبەرامبەردا لیوای‌ یاسایی (جەلال كەریم عیسا) بریكاری‌ وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بە ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی ناوخۆی ڕاگەیاندوە كەفەرمانیانداوە بەهێزەكانی‌ پۆلیسی‌ دارستان‌و ژینگە لەوناوچەیە ئەو چەكدارە بدۆزنەوەو هەركاتێك دۆزرایەوە ڕێوشوێنی‌ یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر‌و ڕەوانەی‌ دادگای‌ دەكەن.
پڵنگی‌ جاگوار جۆرە پڵنگێكی‌ دەگمەنە‌و لەماوەی‌ ئەم چەند ساڵەی‌ دوایدا لەهەرێمی‌ كوردستان چەند دانەیەكیان لێ بینراوە.





PM:12:34:15/05/2014