ئەمینداری یەكگرتوو: بە گەشبینییەوە دەڕوانمە حكومەتەكەی كازمی

ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی لە مستەفا كازمی دەكات و رایدەگەیەنێت" بەهیوا و گەشبینیەوە دەروانمە پێکهاتنی کابینەی حکومەتی فیدراڵی".

 

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە "تویتەر" نوسیویەتی" سەرباری بوونی چەندین قەیران و کێشە، پەتای کۆرۆنا و قەیرانی دارایی و نەوت كە تابلۆیەکی تاریکیان کێشاوە بۆ هاووڵاتی عیراقی، بەڵام بە هیوا و گەشبینیەوە دەڕوانمە پێکهاتنی کابینەی حکومەتی فیدراڵی".

 

سەڵاحەدین بەهادین وتیشی" وێڕای پیرۆزبایی لەبەڕێز مستەفا کازمی و کابینەکەی. دەخوازم سەرەتای قۆناغی چاکسازی بێ".

 

شەوی پێنج شەممە ٦- ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە کابینەکەی کازمی بەخشی و ١٥ وەزیری کابینەکەی دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا و پێنج کاندیدیش رەتکرانەوە و کاندیدی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و نەوت لەناو لیستی کاندیدەکاندا نەبوون کە پێشکەش بە پەرلەمان کرابوون.

 
 
 


PM:03:47:08/05/2020