سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواى جیاكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانى پێكهاته كه‌مینه‌كان بۆ كورسى كۆتاكان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى له نوێنه‌رایه‌تى ساخته، رزگاربكرێن.
د.یوسف محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" ڕایگەیاند" پێویسته رێز له ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان بگیرێت، نه‌ك له رێی ده‌نگی ساخته‌وه نوێنه‌رایه‌تی ساخته‌یان بۆ دروستبكرێت و له ململانێ ناوخۆییه‌كان به‌كاربهێنرێن، باشترین رێگا بۆ په‌ره‌دان به نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان، جیاكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانیانه".
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به به‌كارهێنانى كورسى كۆتاكان و له رێى په‌رله‌مانه‌وه پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى سه‌نده‌وه.