وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی چەند بڕیارێكی  لەبارەی خوێندكارانی ماستەر و دكتۆرا دەركرد كە لە دەرەوەی عێراق دەخوێنن. 

 

د. رێبوار كەریم، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە" پاش پەیوەندی بەردەواممان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق و بەهاوکاری وەزارەتی دەرەوە، هەروەها بەدواداچونی لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، خۆشبەختانە ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق چەند بڕیارێكی فەرمی دەركرد".

 

راشیگەیاند" بڕیاردرا ئەو خوێندکارانەی لەدەرەوەی وڵات ماستەرو دکتۆرا دەخوێنن و ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە گەڕاونەتەوەو لەعیراقەوە بە ئۆنلاین دەخوێنن، ئەوا ئەو ماوەیەی ئێرەیان وەک ئیقامەی وڵاتە بیانیەکە بۆ ئەژمار دەکرێت و لەکاتی یەکسانکردنی بڕوانامەکەیاندا هیچ کێشەیەکیان نابێت". 

لە بڕیارەكەدا ئەوەشهاتووە، ئەو زانکۆیانەی خوێندنیان نەکردۆتە ئۆنلاین، ئەوا هیچ کێشەیەک نیە و هەرکات خوێندن ئاسایی بوەوە خوێندکاران دەتوانن بگەڕێنەوە و دەست بەخوێندن بکەنەوە لە زانکۆکانی دەرەوەدا، ئەو خوێندکارانەشی بەردەوامن لەخوێندن لە وڵاتان هیچ گرفتێکیان نیە.

 

 


PM:12:46:11/05/2020