وێنە.. نەوال زوغبی نمایشی جوانیەکەی دەکات

گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنان و عەرەب لە نوێترین دەرکەوتنی، نمایش بە جوانیەکەیەوە دەکات.


زوغبی کە بەیەکێک لە هونەرمەندە شۆخەکانی جیهانی عەرەبی هەژمار دەکرێت، لە نوێترین دەرکەوتنی چەند وێنەیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بە چەند ستایڵێکی  نوێوە بڵاوکردۆتەوەو، بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

 
نەوال زوغبی لە ٢٩ ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە لوبنان لە دایکبووە، گۆرانیبێژێکی لوبنانییە و نازناوی ئەستێرەی ئاڵتوونی پێدراوە و بە پێشەنگی ئافرەتە گۆرانیبێژەکانی مێژووی مۆسیقایی ڕۆژئاوایی جیهانی عەرەبی دەژمێردرێت، کە ناوبانگی لە ئەمریکا و ئەوروپاش بڵاوبۆتەوە. 



هاوسەرگیری لەگەڵ ئیلی دیب کردووە کە بەڕێوەبەری کارەکانی بووە و دواتر لەساڵی ٢٠٠٨ لە هاوسەرکەی جیا بووەوە، کە لە دوایی ١٥ ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی ٣ منداڵیان هەیە.




PM:03:01:11/05/2020