هەپەگە: لە خواكورك ٨ سەربازی توركیا كوژران

هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت" لە هەرێمی خواكورك لەدژی سوپای توركیا لەسەر گردی لەلیكان گەریلا چالاكیان ئەنجامدا و گورزی پشتشكێن لە سەنگەر و بارەگاكانی سوپا دران و كۆنتەینەرێك و بارەگایەكی دوژمن بە تەواوی خاپووركران و ٨ سەربازی سوپاش كوژرا".

 

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان ١٠ی ئایار کاتژمێر ٢١:٠٠ لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی لەلیکان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گورزی پشتشکێن لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن دران و کۆنتەینەرێک و بارەگایەکی دوژمن بە تەواوی خاپوورکران و ٨ سەربازی دوژمن کوژران. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکەدا بە ئۆبۆس و هاوەن دەوروبەری شوێنی چالاکیەکەی تۆپباران کرد و سەربازە کوژراو و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە هەرێمەکە دوورخستەوە. گەریلاکانمان کە چالاکیان ئەنجامدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و بێ زیان بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریدا لە ١٠ی ئایار کاتژمیر ١٠:٠٠ لە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورک لە گۆرەپانی جیلوی بچووک لە لایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە.

لە ١٠ی ئایاردا کاتژمیر ١٠:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکانی سینان، چەمی لۆلان و کۆما سووری سەر بە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. بۆردومانەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە."





PM:10:17:11/05/2020