مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ده‌ركردنی چه‌ند فه‌رمانێكی دیوانی ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه به‌تاڵه‌كان راسپارد.
مستەفا کازمی بە نوسراوێکی فەرمی، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری خوێندنی باڵا بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی داد، وه‌زیری دارایی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی نه‌وت، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زیری رۆشنبیری، وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی راسپارد.
ئەمەش لە کاتێکدایە، كه تا ئێستا به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر كاندیدانی وه‌زاری، نه‌توانراوه كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و وه‌زاره‌تانه یه‌كلایی بكرێنه‌وه.