کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران کوژرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٠ هێزە ئەمنییەکانی پایگای بەردەپانی شاری سەردەشت-ی سەر بە پارێزگای ورمێ تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژرا.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە تەمەنی ٣٢ ساڵ بووە، (کامران مەولانیا) و خەڵکی گوندی گەولان-ی سەردەشت راگەیەنراوە، نابراو خێزاندارەو باوکی کچێکی پێنج ساڵان بووە.
بەپێی ئاماری هەنگاو، لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی خۆی، سەردەشت و بانە کوژراون کە چوار کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران و کەسێکیشیان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە، گیانی لەدەستداوە.