بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر، 14 بڕیاری نوێی دەرکرد و رایگەیاند" بەره‌چاوکردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ته‌ندروستیی ئه‌زموونه‌كان له به‌رواری 1ی حوزەیران دەستپێدەکات و 15ی حوزەیران کۆتایی پێدێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر لە راگەیندراوێکدا ئاشکرایکرد، ده‌سته‌ی كارگێری قوتابخانه پێویسته له به‌رواری 27ی ئایاری 2020، به‌دواوه له قوتابخانەکاندا ده‌وامبكه‌ن به مه‌به‌ستی پێدانی زانیاریی پێویست به قوتابیان، چونکە بەره‌چاوکردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ته‌ندروستی ئه‌زموونه‌كان له به‌رواری 1ی حوزەیرانی 2020، بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌ستپێده‌كات و تا 15ی حوزەیران بەردەوامدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر بڕیاریداوە بە:
1-پێویسته ڕێنمایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان ژماره (2028) له 12ی ئایاری 2020 تایبه‌ت به ئه‌زموونه‌كانی وه‌رزی دووه‌م به ته‌واوی جێبه‌جێبكرێت .
2-ره‌چاوی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ته‌ندروستیی له كاتی ئه‌زموونه‌كاندا بكرێت.
3-ئه‌زموونه‌كان له به‌رواری 1ی 6ی 2020 بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌ستپێده‌كات كه به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌كرێت تا به‌رواری 15ی 6ی 2020 بەردەوامدەبێت، لێره‌دا و به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی قوتابیان به یه‌ك ده‌كرێت بازنه‌ی یه‌كه‌م كه پۆله‌كانی (1 و 2 و 3) ده‌گرێته‌وه له قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا به جیا چوار رۆژ تایبه‌ت بكرێت به هه‌ڵسه‌نگاندنیان له سه‌ره‌تای ئه‌زموونه‌كان یان كۆتایی كه تێپه‌ر نه‌كات له 15ی 6 و نۆ رۆژ ئه‌زموونه‌كان بۆ خشته‌ی قۆناغه‌كانی تر داده‌نرێت.
4- ده‌سته‌ی كارگێری قوتابخانه پێویسته له به‌رواری 27ی ئایار بەدواوە له قوتابخانه ده‌وام بكه‌ن به مه‌به‌ستی پێدانی زانیارییه‌كانی پێویست به قوتابیان.
5-كات و خشته و قۆناغی (وجبه) ئه‌زموونه‌كانی قوتابیان پێویسته به قوتابیان ڕابگه‌یندرێت له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و گروپه‌كان بڵاوبكرێته‌وه و له قوتابخانه هه‌ڵبواسرێت.
6-دوایین لاپه‌ره‌ی خوێندراو له وه‌رزی دووه‌م له هه‌ر بابه‌تێك پێویسته بۆ قوتابیان دیاری بكرێت و له گه‌ڵ خشته‌ی ئه‌زموونه‌كان بڵاوبكرێته‌وه و (خوێندنی ئۆنڵاین داخڵ نییە).
7-پێویسته كارگێری قوتابخانه‌كان پرسیاره‌كانی ئه‌زموونی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م به هه‌ردوو خولیه‌وه له مامۆستایان وه‌ربگرێت و چاپ و ئاماده‌ی بكات .
8-له كاتی ئه‌زموونه‌كان پێویسته ره‌چاوی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی ته‌ندروستی قوتابیان بكرێت و نابێت شوێنی دانیشتنیان له یه‌ك مه‌تر كه‌متر بێت له گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستییه‌كان.
9-سه‌باره‌ت به پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م ساڵ ئه‌زموونی نشتیمانی ئه‌نجام نادرێت و وه‌ك پۆله‌كانی تر مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌كرێت به‌ڵام پێویسته بۆردی نمره‌كانی ئه‌نجامی كۆتایی پۆلی نۆیه‌م به 4 وێنه ئاماده‌بكرێت كه وێنه‌یه‌كیان بۆ قوتابخانه و 3 وێنه‌ش بۆ په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند و گشتی و وه‌زاره‌ت كه مۆر و واژووی له‌سه‌ر بێت ،وێنه‌یه‌ك له سه‌ر سی دی.
10-پرسیاره‌كانی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان پێویسته %50ی هه‌لبژاردن بێت و %50ی نوسینه‌كی.
11-ڕێژه‌ی هه‌ژماركردنی نمره‌كان وه‌ك له ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تدا هاتووه %20 هه‌ڵسه‌نگاندن و %80 نوسینه‌كی كه له سیسته‌می E-parwarda به هه‌مان شێوه چاك ده‌كرێت له كاتی تۆمار كردنی نمره‌كان.
12- ته‌واوی ڕێنماییه‌كانی ئه‌زموونی له پشكنین و ووردبینی كردنی تێنووسه‌كان پێویسته جێبه‌جێبكرێت.
13-پێویسته ره‌چاوی باری ده‌روونی قوتابیان بكرێت كه له گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه بگونجێت .
14-بازنه‌ی یه‌كه‌م پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی 25 نمره‌ی بۆ بكرێت و جارانی 3 بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه‌می 25 نمره‌ی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه‌می نه‌بوو ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كه بۆی ده‌كرێت جارانی 4 ده‌كرێت و رێژه‌ی 100 بۆ ده‌رده‌چێت.