وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند" حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌یان له یه‌كێك له كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا تۆماركردوه".
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا حه‌مید نایف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند" فه‌رمانگه‌ی ڤێتێرنه‌ری پێمانی راگه‌یاندووه، له یه‌كێك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له ناوچه‌ی (ئاسكی كه‌ڵه‌ك) له پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه‌سێك تووشی ئه‌نفلۆوه‌نزای باڵنده له جۆری (H5N8) بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه" به‌گوێره‌ی مادده‌ی ١٦ له یاسای ژماره ٣٢ی ساڵی ٢٠١٦ی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵان، راسته‌وخۆ سه‌رجه‌م مریشكه‌كانی ئه‌و كێڵگه په‌له‌وه‌ریه كراونه‌ته ژێر خاكه‌وه و هه‌موو هاتوچۆكردنێكیش له نزیك كێڵگه‌كه راگیراوه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه: هه‌موو رێكارێكی خۆپارێزیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و نه‌خۆشیه گرتوه‌ته‌به‌ر، چونكه نه‌خۆشیه‌كی گواستراوه‌یه و له رێگه‌ی په‌له‌وه‌ری كۆچه‌ری له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌گوازرێته‌وه و تا ئێستاش له ٣٨ وڵاتی جیهان بونی هه‌یه.