وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: بەهۆی "كۆرۆنا"وە فەریزەی حەج راناگیرێت

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی رەتیدەكاتەوە بەهۆی ڤایرۆسی كرۆناوە فەریزەی حەج رابگیرێت‌و دەڵێت راگرتنی فەریزەی حەج رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڕیاری لەسەر دەدات.

بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی (کۆرۆنا) لە عەربستانی سعودی، وەزارەتی تەندروستی ھەرێم فەریزەی (عەمرە)ی ڕاگرت، وزیری تەندروستیش بەدووری نازانێت ڕاگرتنەکە فەریزەی حەجیش بگرێتەوە، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، راگرتنی
فەریزەی حەج رێکخراوی تەندروستی جیھانی بریاری لەسەر دەدات .


د. رێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند: لەئێستادا فەریزەی عەمرە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگیراوە، تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی کە پارەیان لەلای کۆمپانیاکانە، لەبەر ئەویە تەندروستی ھاوڵاتیان لە پارە گرنگترەو لەکاتی کۆنتڕۆڵنەکردنی ئەو نەخۆشییە لە عەربستانی سعودی، ئەوکات بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیانی کوردستانن ھاوشێوەی عەمرە بڕیار لەسەر ڕاگرتنی فەریزەی حەجیش دەدرێت.

لەوەڵامی ئەم لێدوانەدا ، د.خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆSNN ھەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە  کە باس لەراگرتنی فەریزەی حەجیش دەکرێت بەھۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرناوە ".
وتیشی :" راگرتنی لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیھانیەوە دەبێت بەو پێیەی  راگرتنی بریارێکی لۆکاڵی نییە و ناکرێت تەنھا یەک وڵات بریار لەسەر راگرتنی بدات ".

راشیگەیاند:" بەبەردەوام لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیھانی لەپەیوەندیداین وتیشی کەپێشبینی ناکەم بریاری راگرتنی فەریزەی حەج بدرێت" .




PM:04:16:16/05/2014