بارزانی لەگەڵ پارتە سیاسەكان گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێم دەكات

‌مەسعود بارزانی
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لەكەسایەتی پارتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆده‌بێتەوە لەنێویشیاندا كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی‌و عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی، لە حزبی شیوعیش كاوە مەحمود  ئەندامی مەكتەبی سیاسی  ئەو حزبە یاوەری شاندەكە دەكەن.
بەپێی زانیاریەكانی سپی میدیا، لەو كۆبوونەوەیەدا چۆنیەتی گفتوگۆكردن لەگەڵ  حكومەتی بەغداد و بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان‌و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
هەروەها شێوازی بەشداریكردنی كورد لە حكومەتی داهاتووی عێراق‌و خۆئامادەكردن بۆ پێشهاتە نوێیەكان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبن.



AM:09:34:17/05/2014