كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان گۆڕانكاری بەسەردا هات

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بەرنامەى کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ ٢٤ کاتژمێری گۆڕی.

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای پارێزگای سلێمانی ئاگاداری موەلیدە ئەهلییەكانی ناو شار سلێمانی دەكاتەوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و پێویست بوونی كارەبای بەردەوام، لە ئەمڕۆ سێ شەممەوە بەرنامەی كاركردنیان دەبێت بە ٢٤ كاتژمێری. 

هاوکات کارەبای سلێمانیئەوەشی راگەیاندووە" هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویستە ئەوان كارەبا بدەن، ئەو بەرنامە نوێیەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەبێت".

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند" بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبونی سوتەمەنیەوە بڕی ٧٠٠ میگاوات کارەبا کەمبوەتەوە و ئەوەش کاریگەری کردۆتە سەر کەمبونەوەی کارەبای نیشتیمانی".

 




AM:11:59:19/05/2020