ژمارەیەک پەرلەمانتار داوا دەکەن دەستبکرێت بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات

 ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوا دەکەن دوای جەژن لەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی کە بڕەکەی ٤٠٠ ملیار دینارە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی ٢٠٢٠ مووچەخۆرانی هەرێم.

دەقی راگەیەندراوەکەی پەرلەمانتاران..

راگەیاندراوی (١٨) پەرلەمانتاری كوردستان، لەسەر موچەی مانگی شوبات
پێش یٔەوەی بەغداد  رەزامەندیی بدات لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم پارەی تەواوی لەبەردەستا بوو بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی (1)ی یٔەمساڵ، وەكچۆن دوێنێ‌ (19/ 4/ 2020)، دابەشكردنی موچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و سەرۆكایەتییەكانی راگەیاند. هەربۆیە، دەبێت یٔەو (400) ملیار دینارە، كە یٔەمڕۆ (20/ 5/ 2020) رەزامەندیی لەسەر نیشاندراوە بۆ یٔەوەی بخرێتە سەر هەژماری بانكیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راستەوخۆ دوابەدوای جەژن و لەگەڵ داهاتی یٔەم مانگەی نەوتی هەرێمی كوردستان و داهاتەكانی ناوخۆدا، بۆ موچەی مانگی شوبات سەرفبكرێت.
نابێت دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات (هاشێوەی یٔەم مانگە) دوابخرێت، چونکە چیتر موچەخۆران بەرگەی بارگرانیی یٔەم دۆخە ناگرن.
یٔیمزاكان:
١- مەم بورهان قانع.
٢- سەلمە فاتیح.
٣- روپاک یٔەحمەد.
٤- دیاری یٔەنوەر.
٥- لوقمان وەردی.
٦- یٔەبوبەکر هەڵەدنی.
٧- سیروان بابان.
٨- سەرچنار یٔەحمەد.
٩- راهی رەهبەر.
١٠- موسلیم عەبدوڵا قەسرێ.
١١- بەدریە یٔیسماعیل.
١٢- د. محێدین حەسەن یوسف.
١٣- شەمۆل یٔاشتی سابیر.
١٤- زکری زێباری.
١٥- هێرش حەسەن.
١٦- د. هەورامان گەچێنەیی.
١٧- شیرین یونس.
١٨- باڵانبۆ محەمەد عەلی.



PM:07:59:20/05/2020