بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەیەدە رایدەگەیەنێت" لەگەڵ ئەنەكەسە لەسەر چەند خاڵێك ھاوڕان، بەڵام ھیچ رێككەوتنێك لەنێوانیان واژۆ نەكراوە".
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) رایگەیاند" ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) باش بوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ جۆره رێككه‌وتنێك نه‌كراوه".
موسلیم وتیشی" لە ھەندێك خاڵ ھاوڕان، بەڵام تائێستا ھیچ رێككەوتنێك واژۆ نەكراوە، ئومێد دەكەم لە داھاتوودا بگەین بە قۆناغی كۆتایی و رێككەوتن واژۆ بكەین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له چه‌ند رۆژی رابردوودا باس له رێككه‌وتنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان كرا.