١٩٧ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی عێراق ١٩٧ تووشبوونی نوێی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر لەسەرتاسەری عێراق تۆمار کرد.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەوەشی خستە روو کە لە ٢٤ کاتژمێردا ٨ کەس گیانیان لەدەستدا.

 

کۆی تووشبوان وەک وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆ دەکات ٤٤٦٩ تووشبووە، ٢٧٣٨ کەس چاکبوونەتەوە، ١٥٧١ ماوەتەوە لە نەخۆشخانە.

 

کۆی مردوان بەهۆی کۆرۆناوە لە عێراق ١٦٠ کەسە.

 



PM:09:10:24/05/2020