شاری خورماتوو کەرەنتینە دەکرێت

شانەی قەیرانەکانی پارێزگای سەلاحەدین بڕیاری دەکرد کە قەزای خورماتوو بۆ ماوەی دوو رۆژ کەرەنتینە بکات.


کەرەنتینەی ئەو شارە کوردیە بۆ ماوەی دوو رۆژ قەدەغەکردنی هەموو جۆرە هاتوچۆیەکی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕ سکیل و پیادە لە ناوخۆ و دەرەوەی شارەکە دەگرێتەوە.
کەرەنتینەکردنی ئەو قەزایە دەگەڕێتەوە بۆ تووشبوونی دوو کەس ئەوانیش لای خۆیانەوە دوو کەسی تریان تووشی کۆرۆنا کردووە.

 
بەپێی راگەیێندراوی شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەلاحەدین، ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە قەزای خورماتوو زیادیکردووە و کردنەوەی بازاڕ و نانەواخانە و مارکێتەکانیش قەدەخە کراوە.


کرەنتینەی شارەکە لەمڕۆ ٢٥ی ئایار دەتستپیدەکات و تا ٢٨ ئەم مانگە دەخایەنێت. 

 


PM:01:25:25/05/2020