ئەنجومەنی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەمڕۆ کۆبووەو بڕیاری ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەمساڵی زانکۆ و پەیمانگاکان دەرکرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی ئایاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرناوە، درێژە بە خوێندن نادرێت و کۆرسی یەکەم بۆ خوێندکاران هەژمار دەکرێت.
بڕیارە د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا زانیاری ورد لەسەر پرۆسەکە و بڕیارەکانی ئەنجومەن رادەگەیەنێت.