سلێمانی.. لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبیل گەنجێک دەکوژرێت



لە گەڕەکی دەباشانی سلێمانی شەوی رابردوو بەهۆی شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل گەنجێک لەگەڵ شوفێرێک دەبێتە دەمەقاڵێیان و گەنجەکە بەفیشەک دەکوژرێت و، تاوانبارەکەش هەڵدێت.


سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە "سپی " راگەیاند"  بەرەبەیانی ئەمٶر کاتژمێر ٣ی بەرەبەیان لە  دەباشان دوو گەنج بەهۆی شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل دەبێتە دەمەقاڵییان و یەکێکیان بە دەمانچە ئەوەی دیکەی دەکوژێت".


وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی: "گەنجە کوژراوەکە، تەمەنی ٢٥ ساڵ زیاترەو دانیشتووی سلێمانییە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە، بکوژرەکەش هەڵاتووە".

 
سەرکەوت ئەحمەد ئەوەشی ئاشکرا کرد کە توانیویانە جۆری ئۆتۆمبێلی بکوژەکە دەستنیشان بکەن و، پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، هێزەکانیشیان بەدوای دۆزینەوە و دەستگیرکردنی بکوژەکەوەن.


تا ئێستا پێناسی کوژراوەکە دیار نییەو ناشزانرێت چۆن چەکی پێبووەو بە چ سیفەتێک.




PM:03:42:27/05/2020