لە شارۆچکەی عەینکاوەی مەسیحی نشین شەش حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار کران

وەزارەتی تەندروستی هەرێم تووبشوونی ١٢ کەسی تری لە هەولێر راگەیاند کە ٦ کەسیان خەڵکی شارۆچکەی عەینکاوەن کە بەناوچەیەکی ( راقی ) مەسیحی نشین ناسراوەو دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێرەوە.

لە چوارچێوەی دەرئەنجامی نوێی وەزارەتی تەندروستی هەرێم هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و پێنج یٔافرەت و دوو کچی گەنج، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە".

هەروەها هاتووە" شەش لە تووشبووان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی گولان و کامەران ستی و کۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن". 

 

 


AM:11:49:28/05/2020