حكومەتی هەرێم بە فەرمی دەستكاریكردنی مووچەی راگەیاند


وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" حكومەت بۆ ئەو قۆناغەی ئێستا خەرجی دام و دەزگاكانی هەرێم و مووچە خۆران رێكدەخاتەوە".

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵێك دەدات بۆ سوككردنی باروگوزەرانی خەڵكی كەمدەرامەت. 

باسی لەوەشكردووە" وەك مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت باسی لێوەكردووە بەپێی داهات و توانا داراییەكانی هەرێم، پلانمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە داناوە و بودجەو خەرجی دامودەزگاكانی حكومەت و مووچە خۆران رێكدەخەینەوە".

PM:12:31:29/05/2020