دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێن بوونی، ئەمڕۆ هەینی، تەرمی گەنجێك لە كەركوك دۆزرایەوە كە پێش چەند رۆژێك رفێنرابوو.
سەرچاوەیەک لە پۆلیس کەرکوک ڕایگەیاند" ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌رمی هاوڵاتیه‌كیان له ده‌ریاچه‌ی خاسه له‌نزیك گه‌ڕه‌كی عروبه دۆزیوه‌ته‌وه، كه ئاسه‌واری سێ گوللـە بەجەستەیەوە بووە".
ڕاشیگەیاند" هاوڵاتیه‌كه به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و ناوی (ا. خ. ب) ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵه و پیشه‌ی كاسبه، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه، تاوه‌كو ئێستاش هۆكاری فڕێدانی ته‌رمه‌كه و ناسنامه‌ی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه نه‌زانراوه".
ماوەی چەند رۆژێكە لە سنوری كەركوك و ناوچەكانی دەوروبەری رفاندنی كوردەكانی كەركوك و ناوچەكانی دەوروبەری كوردەكان لە لایەن چەكدارانی نەناسراو دەرفێنرێن.