لەبارەی سوتاندنی دەغڵودانی جوتیارانی سنوری ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رایگه‌یاندووە" به‌داخه‌وه سه‌رو ماڵی جوتیارانمان له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه‌وتۆته به‌ر ئاگری رق و كینه، سوتاندنی گه‌نمی جوتیارانمان له مه‌خموره‌وه بۆ خانه‌قین به پرۆسه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ده‌زانین، كه ساڵانه چه‌ند باره ده‌بێته‌وه و ره‌نجی ئه‌و ساڵه‌یان به هه‌ده‌ر ده‌درێت".
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پێشتر وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو داوایان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردبوو سه‌رو ماڵی جوتیاران له‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بپارێزن، به‌پێی گونجاوی شوێنه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كشتوكاڵیش داوایان له یه‌كه ئیداریه‌كانی ئه‌و ناوچانه كردوه رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی گیان و ماڵی جوتیاران.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو: هه‌روه‌ها نوێنه‌رمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی فیدراڵ داوای كردوه، به‌رهه‌می كشتوكاڵی جوتیاران له‌و ناوچانه بپارێزرێت.
هه‌ر له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی عێراق و ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كردوه، "به‌رپرسیارێتی پاراستنی سه‌رو ماڵی جوتیارانیان له‌و ناوچانه له ئه‌ستۆدایه، له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان".