توشبوویه‌كی كۆرۆنا له‌ سلێمانی گیانی‌ له‌ده‌ست دا

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ توشبویه‌كی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.


د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" بەداخەوە، کەمێک لەمەوبەر تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تەمەنی ٣٧ ساڵە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا، تیمی پزیشکیمان ئەوەی لە توانایدا بوو ئەنجامیدا".

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییەی ئەمڕۆ لە سلێمانی بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، کارمەندی نەخۆشخانەی شۆڕش بووە، چەند رۆژێکە لەژێر چاودێریی چڕدایە و بەهۆی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، توانیویەتی هەناسە بدات.

 

تائێستا نزیكه‌ی‌ ٦٠٠ کەس لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک) تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. شه‌ش لەو تووشبووانە گیانیان لەدەستداوە و ٤٠٩ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

 



PM:04:15:30/05/2020