دهۆک .. چوار حاڵەتی نوێ بەکۆرۆنا تۆمار دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" لە پارێزگای دهۆک چوار حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کرا".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، دوو پیاو تەمەن ٤٢ و ٢٢ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٦٠ و ٣١ ساڵ". 

ڕاشیگەیاند" تووشبوێکیان یەکەم پیشەی پاسەوانە لە پارێزگای بەغداد گەڕایتەوە و بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە".

تەندروستی هەرێم ئاشکراشیکرد: تووشبووی دووەم شوفێری بارهەڵگرە دانیشتووی باشیک کە لە خالی پشکنین نموونەی پشکنینی تاقیگەی لێوەرگیراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، هاوکات دوو ئافرەتە تووشبووەکەی تر لە خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی پارێزگای دھۆکن و کە یەکیان دانیشتووی قەزای سێمێلە و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی ناو شاری دھۆکە.

 


PM:06:35:30/05/2020