داهاتی مانگی ئایاری عێراق لە نەوت ٢ ملیارو ٩١ ملیۆنە

وەزارەتی نەوتی عێراق وەک پێشوو داهاتی نەوتی وڵاتەکەی لە مانگی ئایاردا بەبێ نەوتی هەرێم بڵاوکردەوەو رایگەیاند" داهاتی نەوت لە مانگی ئایاردا دوو ملیارو ٩١ ملیۆن دۆلار بووە".

 
وەزارەتی نەوتی رایگەیاند لەو مانگەیەدا تێکڕای هەناردەکردنی نەوت٩٩ ملیۆن٥٨٥ هەزارو ٢٨٣ بەرمیل بووە، ٩٦ ملیۆن و ٣٩ هەزارو ٨٥٢ لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشی عێراقەوە بووە، هەناردەی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بۆ بەندەری جیهانی تورکیا ٣ ملیۆن و ٥٤٥ هەزارو ٤٣١ بەرمیل بووە.

 
هەناردەی نەوت لە رۆژێکدا لەو مانگەدا ٣ ملیۆن و ٢١٢ هەزار بەرمیل بووە، لە بەندەرەکانی بەسرەوە ٣ ملیۆن و ٩٨ هەزار) بەرمیل بووە. لە بەندەری جیهانەوە کە نەوتی کەرکوکە رۆژانە١٤٤ هەزار بەرمیل بووە.

 
🔹وەزارەت ئاشکرای دەکات نرخی یەک بەرمیل نەوت لە مانگی ئایاردا ٢١٫٠٠٥ دۆلار بووە.


" داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئایاردا زیاتر لە ٢ ملیارو ٩١ ملیۆن و ٨١١ هەزار دۆلاربووە."( وەک وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند). 

 


PM:10:05:01/06/2020