نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ئایار دیاریكرا


نرخی ئەمپێڕێك كارەبای مۆلیدە بۆ هەر كاتژمێرێك بۆ مانگی ڕابردوو بە(32) دینار و نیو دیاریكرا، هاوكات بەپێی خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەم مانگە بیست سەعات كارەبا دابین دەكرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە (2020.6.2) لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان كۆبووەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (32.5) سی و دوو دینار و نیو بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، كەبە تێكڕایی مۆەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (120) بۆ (135) سەعات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان چوار هەزار بۆ چوار هەزار و (500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكە جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكان بۆ مانگی شەش ئاشكرایدەكات، هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

PM:01:20:02/06/2020